١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ٠٨:٥٢
بەشداریی لە سەدا ٦٩ی قۆناغی یەکەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

کۆمەیساریای ھەڵبژاردن لە پارێزگاکانی عێراق بەشداریی لەسەدا ٦٩ی جەماوەری ئەم وڵاتەی لە قۆناغی یەکەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕاگەیاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «جەلیل عەدنان خەلەف» سەرۆکی ئەنجومەنی لێژنەکانی کۆمەیساریای ھەڵبژاردنی عێراق وتی: قۆناغی یەکەمی دەنگوەرگرتن بە شێوەیەکی ڕەوان و بە بەشداریی باشی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بەرپا کراو لە میانەی دا ھیچ جۆرە پێشێلکارییەکی ئاسایشتی ڕووی نەدا.

ڕۆژی ڕابردوو، نزیکەی ملوێنێک و ٢٠٠ ھەزار کەس لە ھێزەکانی ئاسایشت، ئاوارەکان و زیندانییەکانی خاوەنی مەرجی دەنگدان لە قۆناغی یەکەمی ھەڵبژاردنی عێراق بەشدارییان کرد

سبەینێ یەکشەممە ١٠ی ئۆکتۆبەر ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەرپا دەکرێت.

342/